خبر 2020-02-20 05:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوەیێکیان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەلاحەددین بابەکر کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و محەمەد هاودیانی ئەندامی سەرکردایەتیی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

لە دیدارەکەدا بارزانی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی لە شاندی میوان کرد و پێزانینیشی هەبوو بۆ رۆڵ و میانڕۆیی و هەڵوێستەکانی یەکگرتوو لە پڕۆسەی سیاسی و قۆناغە هەستیارەکانی ژیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و قەیرانی سیاسی لە عێراق و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

بارودۆخی هەرێمی کوردستان و تەحەددیاتی بەردەم گەلی کوردستان تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەوڵدان بۆ دەستبەرکردنی برایەتی و تەبایی سیاسی و یەکڕیزی لە پرسە نیشتیمانییەکان بە پێویست زانرا و جەختیش لە کاری هاوبەشی لایەنەکان و دامەزراوەکانی هەرێم کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی کە ئاساییشی کۆمەڵایەتی و پەروەردە و بەهاکانی کۆمەڵگەی کوردستانی دەکەنە ئامانج.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.