خبر 2020-02-19 15:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عوسمان بایدەمیر جەخت له‌ گوتاری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی کورد دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عوسمان بایدەمیر کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە لێکنزیک بوونەوەی لایەنەکان کرد.

کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری کورد کۆ بووەوە، لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند: "هەردوو لا جەختیان له‌ خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و گوتاری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی کورد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، لەگەڵ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی کردەووەتەوە و لێکنزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان تاوتوێ کراوە".

هەر لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە بارودۆخی ناوچه‌که ‌به‌گشتی و گۆڕانکارییه ‌سیاسییه‌کان کراوە، هاوکات، دۆخی کورد له‌ ناوچه‌که‌ و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و دانوستان کراوەتەوە و ڕۆڵی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌وباره‌یه‌وه‌ باس کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.