خبر 2020-02-19 08:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی لە دیدار لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جەختی کردە سەر زەروورەتی بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی ئیتاڵیا بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە 2020/2/18 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆما لە گەڵ جوزێپێ کۆنتێ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئیتالیای کرد بۆ پشتیوانیی بەهێزی لە شەڕی دژ بە داعش و راهێنان بە پێشمەرگە . سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم کرد بۆ بەهێزکردنی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان.

تیشکیشی خستە سەر کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ئاسانکاریکردن بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان . هیوای خواست وەبەرهێنانی ئیتالی لە کوردستاندا گەشە بسەنێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەومیدان بە هەماهەنگی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەربڕی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش. هەروەها جەختیشی لە دۆستایەتی ئیتالیا و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەل هەرێمی کوردستان کردەوە بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ئیتالی لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.