خبر 2020-01-28 09:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێڤەبەریی خۆسەر تانە لە ئەڵمانیا دەدات کە پشتگیریی پڕۆژەکانی تورکیا لە سووریا دەکات

بەشی سووریا- ڕێڤەبەریی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە بەیانێکی فەرمیدا تانەی لە وڵاتی ئەڵمانیا داوە لەبەر ئەوەی پشتگیریی پڕۆژەکانی تورکیای کردووە لە باکووری سووریا.

ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا لە بەیانێکی فەرمیدا دیسان ئاماژەی بە پڕۆژەکەی تورکیا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە کردووە و تانەی لە ئەڵمانیاش داوە کە پشتگیریی ئەو پڕۆژەیە دەکات.

لە بەیاننامەکەی ڕێڤەبەرییا خۆسەر نووسراوە: "دەوڵەتی تورکیا بە پاساو و بیانووی جۆربەجۆر بەردەوامە لە داگیرکاری. بە بیانوونی دامەزراندنی ناوچەی ئارامەوە دیموگرافیای فرەڕەنگی باکووری سووریا دەگۆڕێت. سیاسەتی تورکیا بۆ نیشتەجێ کردنی پەنابەرە سوورییەکان لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا درێژەی هەمان سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە داگیرکراوەکانە. تورکیا قەیرانێکی نوێ دروست دەکات و بەداخەوە هەندێک وڵاتی ئەورووپییش وەکوو ئەڵمانیا پشتگیریی پڕۆژەکەیان کردووە."

هەر لە درێژەی بەیاننامەکەی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا ئەوەش نووسراوە: "بەناوی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریاوە ئیدانەی پشتگیری کردنیئەڵمانیا لە پڕۆژەکەی تورکیا دەکەین و ڕایدەگەیێنین ئەم سیاسەتەی ئەڵمانیا هەرگیز لەگەڵ ڕاسپاردە و ئەرکی سەرشانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە یەک ناگرێتەوە. تورکیا پەنابەرە سوورییەکانی کردۆتە کارتێکی گوشار لە بەرانبەر تورکیا و ئەوەش وای کردووە ئەورووپا لە بەرانبەر تاوانەکانی تورکیا بێدەنگ بێت."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.