خبر 2020-01-28 06:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى ئەڵمانى کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ ئەڵمانیا دووپات کردەوە کە بڕیارى داوە لە هاوکاری­کردنى پێشمەرگە بە مەشق و ڕاهێنان بەردەوام بێت، هەروەها مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعشی لە عێراق بە پێویست زانى.

کوردپرێس:

نیوەڕۆى ڕۆژی دووشەممە 27/1/2020 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە یۆرگن هارت و مارکۆس گڕۆبل، ئەندامانى پەرلەمانى ئەڵمانیا لە پارتى دیموکراتى مەسیحی (CDU) کرد.

لە دیدارێکدا کە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەى بوو، پەرلەمانتارانى ئەڵمانى سوپاسى حکوومەت و گەلى کوردستانیان کرد بۆ حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى مەسیحییەکان، دووپاتیشیان کردەوە کە هەوڵ دەدەن وەک پێشتر ئەڵمانیا لە هاوکاریکردنى هەرێمى کوردستان بەردەوام بێت.

تاوتوێکردنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى عێراق و سووریا و ناوچەکە بەگشتى، مەترسیى تیرۆر و پێویستیى عێراق بە مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى تیرۆر، چەند تەورێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.