ده‌زگای لووتکە: ساڵی رابردوو زیاتر له 53 هه‌زار كه‌س به‌ره‌و ئەورووپا رۆیشتوون
سه‌رۆكی ده‌زگای لووتکە بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو زیاتر له 53 هه‌زار كه‌س له عێراقدا به‌ره‌و وڵاتانی ئەورووپا كۆچیان كردووه و 9 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه و 15 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
کوردپرێس:
ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگای لووتکە بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئاماره‌كانی كۆچبه‌رانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگەیاند، له ساڵی 2019 دا 53 هه‌زار و 240 كه‌س كۆچیان كردووه و 47 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه و 10 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌مساڵیشدا كۆچ­كردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامیی هه‌یه و تا ئێستا 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 15 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
سه‌رۆكی ده‌زگای لووتکە بۆ كاروباری په‌نابه‌ران باسی له‌وه‌ش كردووه، به‌پێی ئاماره‌كان زیاتر لە 35 وڵاتی جیهاندا داوانامەی مافی پەنابەرییان پێشکەش کردووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران