مەزڵووم كۆبانێ لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندی سوپای ئەمریکا دیداری کرد
بەشی سووریا- فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده) و فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندی سوپای ئەمریکا كۆ بوونهوه و لهبارهی چالاكییهكانی هێزهكانی هاوپهیمانان گفتوگۆیان كرد.
کوردپرێس:
ژەنەڕاڵ کێنیت مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی سوپای ئەمریکا سەردانی کوردستانی سووریای کرد و لەگەڵ جهنهڕاڵ مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) كۆ بووهوه و مەکێنزی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سووریا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە هەفتەیێکدا نزیکەی سێ بۆ چوار ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەوە لەو ژمارەیە کەمترە کە پێش رووداوەکەی 3ی کانوونی دووەم ئەنجامیان دەدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجی ئەوان لە ناوچەکە وەک خۆی ماوەتەوە، ئەویش تێکشکاندنی داعش و رێگری­کردنە لە دووبارە بەهێزبوونەوەی.
لهبارهی دۆخی ئیدلب، فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی سوپای ئەمریکا باسی لهوهش كردووه، تراژیدیایێکی گەورەی مرۆیی لە ئیدلب ڕوو دەدات و ترسیان لەوەیە خەڵکێکی زۆری بێتاوان بکوژرێن.
بۆچوونی بەکارهێنەران