دوو تێرۆرست لە دیالە ده‌ستگیركران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله ده‌ستگیر كردنی دوو تیرۆرستی راگه‌یاند و ده‌ستی به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر گرت.
کوردپرێس: لهبهیاننامهیێكدا، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله رایگه‌یاند: تیمه‌كانی پۆلیسی میقدادیه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی به‌عقوبه، دوو كه‌سیان به‌تۆمه‌تی ماده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركرد و راده‌ستی دادگا كراون".
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله هەروەها ئاشكراشی كردووه "له‌بازگه‌ی نای سه‌ر به‌به‌شی كاروباری بازگه و رێگه‌وبانه ده‌ره‌كیه‌كانی به‌عقووبه، ده‌ست به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل گیراوه كه رۆنی زه‌یت-ی خراپ بویان هه‌ڵگرتبوو، له‌ئێستاشدا هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، جموجۆڵه‌كانی تیرۆرستانی داعش له سنووری دیاله زیادی كردووه و له‌لایه‌ن هێزه ئهمنیهكانیشهوه ژماره‌یێک ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام دراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران