تەلەفیزیۆنی کوردستان24:
ناوچه کێشەلەسەرەکان دهكهونهوه بهردهم ههڕهشهكانی داعش
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەناڵی تەلەفیزیۆنیی کوردستان24 ڕایگەیاند:جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و ناوچە سوورننشینەکانی عێراق بەردەوام لەزیادبووندایە.
کوردپرێس: مەردان ساڵح، فەرماندەی میحوەری قەرەتەپە - حەمرین دەڵێت: داعش لەھەر کات و ساتێکدا بێت، ھێزی خۆی نیشاندەداتەوە و ڕەنگە چەندین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقیش ھاوشێوەی ساڵی 2014 بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
دۆخی ئەمنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزە ئەمنییەكانی عێراق بەتایبەتیش ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەھۆی جمووجۆڵەکانی داعشەوە بەشێوەیێکە، كه ھیچ ھاوڵاتیێک لەژیان و سەر و ماڵی خۆی دڵنیا نیە، یەکێکی دیکە لە مەترسیەکانی داعش جیالە ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی عێراق دانانی بۆسه و ڕفاندنی ھاوڵاتیانە، ئەمەش وای کردووە ئەو ھاوڵاتیانەی دەچنە سنووری ژێر دەسەڵاتی ھێزە ئەمنیەكانی عێراق، مەترسی لەسەر ژیانیان دروست ببێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران