خبر 2020-01-26 06:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم: پێشبینیی ھاتنی چوار ملیۆن گەشتیار بۆ ھەرێمی کوردستان دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە ئێمە ئێستا کار لەسەر جێبەجێ کردنی پلانی ئەمساڵی گەشتیاری دەکەین و پێشبینیی ھاتنی چوار ملیۆن گەشتیار بۆ ھەرێمی کوردستان دەکەین.

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان وتیشی، لە ساڵی ڕابردوودا پلانی گەشتوگوزار ٧٨%ی جێبەجێ کراوە و سێ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردبوو، دەمانەوێ بۆ ئەمساڵیش بە ھەمان شێوە پلانەکە وەک خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری جێبەجێ بکرێت.

باسی لەوەش كرد، رەوشی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی عێراق کاریگەریی خۆی لەسەر کەرتی گەشتیاریی ھەرێمی کوردستان ھەبووە، چوونکە سەرهەڵدانی ئاڵۆزی لە عێراق و ناوچەکە کاریگەری لەسەر ھاتنی گەشتیاران ھەیە، سەرەڕای ئەوەش، گەشتیاران ھەرێمی کوردستان بۆ گەشت کردن بە ناوچەیێکی سەقامگیر دەزانن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.