مەسروور بارزانی هاوسۆزیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەی تورکیا دەربڕی
بەشی تورکیا- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2020/1/25 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان و مەولوود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزیری دەرەوەی تورکیاوە هاوسۆزیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەی شاری ئەلئەزیز ( خارپێت) و دەوروبەری دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.
دوێنێ شەو بوومەلەرزەیێک شاری خارپێتی لە کوردستانی تورکیا هەژاند و به گوێرهی ئامارهكانیش تا ئێستا 22 كهس گیانیان لهدهست داوه و ههزار و 243 هاووڵاتیش بریندارن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران