خبر 2020-01-25 05:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لێدوانی ئەردۆغان لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئێلازغ

سەرکۆماری تورکیا، لەبارەی بوومەلەرزەکەی کوردستانی تورکیا ڕایگەیاند: "بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەم بوومەلەرزەیە بە کەمترین زیان و پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان، گشت دامەزراوەکانمان رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر".

کوردپرێس:

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئێلازغ پەیامێکی بڵاو کردەوە و گوتی: "بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەم بوومەلەرزەیە بە کەمترین زیان و پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان، گشت دامەزراوەکانمان رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر".

ئەردۆغان گوتی: "بە ھەموو دامودەزگاکانی حکوومەتەوە و لەسەرووی ھەموویانەوە، ئافاد و مانگی سوور، لەپاڵ گەلەکەمانداین".

سەرکۆماری تورکیا ڕاشیگەیاند: "بزانن کە وەک سەرکۆماری تورکیا لە نزیکەوە چاودێریی کارەکان دەکەم".

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ ئەو برایانەمان دەکەم کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەست داوە و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی خستە ڕوو کە وەزیرەکانی ژینگە و شارسازی، ناوخۆ و تەندروستییان ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.