مهسروور بارزانی: نابێت كێشه سیاسییهكان ببنه ئاستهنگ لهبهردهم بەشداریی کردنی کوردەکان لە وەرزشی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە نابێت كێشه سیاسییهكان ببنه ئاستهنگ لهبهردهم بەشداریی کردنی کوردەکان لە وەرزشی عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەلعوبەیدی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بەتایبەتی لە بواری وەرزشی کرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ئاستەنگە سیاسیەکان نەبنە رێگر لە بەردەم بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بەتایبەتی بەشداری زیاتری هەرێمی کوردستان لە چالاکیی وەرزشیی عێراقی و نێودەوڵەتیدا.
وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە وەرزشییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی زیاتری چالاکییەکان لەو بوارەدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران