باندێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی 130 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری هێرۆین و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی باندێكی راگه‌یاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 130 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هێرۆئیندا بگرن.
راشیگهگاندووه، هه‌ر له‌و چالاكیهدا سێ ئه‌ندامی باندێكی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ریشیان ده‌ستگیركردووه.
له كۆتای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: "به‌پێی یاسای 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی دادگا كراون".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران