کۆریای باشوور 300 هه‌زار دۆلار پێشکه‌شی ئاوارەکانی دانیشتووی هەرێم دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند کۆریای باشوور به بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوکاری مرۆیی پێشکه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌رانی هەرێم ده‌کات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی کردەوە، کۆریای باشوور به بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوکاریی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌کات که له هه‌رێمی کوردستانن و به‌شێک له‌و هاوکارییه مرۆییانه‌ش که‌لوپه‌لی زستانه ده‌بن.
ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردوە، چۆی کوانگ جین، کۆنسوڵی کۆریای باشوور له هه‌رێمی کوردستان پرۆتۆکۆلێکی تایبه‌ت به‌و هاوکاریی ئاوارە و پەنابەران واژۆ کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران