خبر 2020-01-20 15:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری عێراق بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە داڤۆس دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداری کردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی داڤۆس، سەردانی سویسرا بکات.

کوردپرێس: سەرۆک بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق جگە لە بەشداری کردنی لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی داڤۆس و پێشکەش کردنی وتارێک لە کۆربەندەکەدا کە بڕیارە لە 21 تا 24ی ئەم مانگە لە سویسرا بەڕێوەبچێت، چەند کۆبونەوەیێکی دوو قۆڵیش لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتان لەناویشیاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدات.

کۆنگرەی داڤۆس، کۆبوونەوەی ساڵانەی نوێنەرانی سیاسی و ئابووری وڵاتانی جیهانە، لە ساڵانی هەشتاکانەوە بەستنی ئەو کۆنگرەیە ساڵانە بەردەوامی هەیە، بە یەکێک لەچالاکییە گەورەکانی نێودەوڵەتی دادەنرێت کە ساڵانە ژمارەیێکی زۆر لە سیاسی، پیاوانی کار، نوێنەری رێکخراوە گشتی و جیهانییەکان، نێوەنگیرە ئەکادیمییەکان، کەسایەتییە رۆشنبیرییەکان و سەرکردەکانی جیهان بەشدار دەبن تیایدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.