خبر 2020-01-20 15:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێمی کوردستان:

هەرێمی کوردستان لە ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بێلایەن دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم رایگەیاند: هەڵوێستی حکوومەتی هەرێم لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەوەیە، کە هەرێمی کوردستان بێلایەن بێت و نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، سەفین دزەیی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم لەگەڵ لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەتەوە و لەبارەی هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراوە.

سەفین دزەیی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە: "هەڵوێستی حکوومەتی هەرێم لەبارەی گرژییەکان و ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بێلایەن بێت و نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە".

رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، سیاسەتی راگرتنی باڵانس له‌نێوان ئەمریکا و ئێران لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.