خبر 2020-01-19 15:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پووتین و ئەردۆگان کۆ بوونەوە

بەشی تورکیا- لە پەراوێزی کۆنگرەی بەرلین بۆ چارەسەرکردنی پرسی لیبیا، هەریەک لە ڤیلادمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا کۆ بوونەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 19ی کانوونی دووهەمی 2020، ە پەراوێزی کۆنگرەی بەرلین بۆ چارەسەرکردنی پرسی لیبیا، هەریەک لە ڤیلادمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا کۆ بوونەوە.

لەمیانی کۆبونەوەکەدا، ئەردۆگان جەختی کردەوە کە گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاشتی بۆ لیبیا پێویستی بە ئاگربەست و راگرتنی هێرشە دوژمنکارییەکانی خلیفە حەفتەر هەیە.

لەبەرامبەردا، ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاند، تورکیا و روسیا هەنگاوی باشیان بڕیوە لەچارەسەرکردنی پرسی لیبیا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی بەرلین و چارەسەرکردنی پرسی لیبیا گەشتە پایتەختی ئەڵمانیا.

کۆنگرەی بەرلین، بەبەشداری هەریەک لە ئەمریکا، روسیا، تورکیا، فرەنسا، ئەڵمانیا، چین، ئیتالیا، میسر و ئیمارات بەڕێوەدەچێت و مامانج لەبەستی ئەو کۆنگرەیە وەک راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاندوە تەنها بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەییە لەو وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.