ڕەجەب تەییب ئەردۆغان:
لە سووریا ناکشێنەوە و پێشڕەویش دەکەین
بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا هەڕەشەی ناردنی هێزی زیاتر بۆ دەست بەسەرداگرتنی زیاتری خاکی باکووری سووریا، دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی کردنەوەی هێڵێکی میترۆ لە ئیستەنبوڵ، رایگەیاندووە: بوونی هێزە تورکییەکان لە کوردستانی سووریا و باکووری ئەو وڵاتە بۆ پاراستنی سنوورەکانی تورکیایە.
لەمبارەوە زیاتر CNN TURK دەنووسێت رەجەب تەییب ئەردۆغان سووربوونی خۆی بۆ مانەوەی هێزەکانیان لە کوردستانی سووریا نیشان داوە و هەڕەشەی لەشکرکێشیی زیاتری بۆ ئەو ناوچانە کردووە.
هێزەکانی سوپای تورکیا شاری عەفرین و چەند ناوچەیێکی دیکەی کوردستانی سووریا و چەند ناوچەیێکی شاری ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریایان داگیر کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران