نێچیرڤان بارزانی هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا ڕادەگەیێنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه ڕۆژی شه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كه‌ربه‌لای كرد كه تێیدا ژماره‌یێک كه‌س بوونه قوربانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ربه‌لای كرد كه له بازگه‌یێكی شاره‌كه روویدا و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:
به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كە ڕۆژی هه‌ینى له بازگه‌یێكى شارى كه‌ربه‌لا له ڕێگه‌ى بۆمبێكى چێنراوى ناو ئۆتۆمبیلێكه‌وه ئه‌نجام درا و تیایدا زیاتر له ده هاووڵاتى گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یێكى دیكه‌ش بریندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین. خواى گه‌وره به به‌هه‌شتى خۆیان شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌ربووریى كه‌سوكاریان بداته‌وه، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران