خبر 2019-09-18 14:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمکی کوردستان:

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: پێشکەوتن لە پرۆسەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/18 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆ بوویەوە.

کوردپرێس: لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە یەک نزیکبوونەوە و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدرال دەکات. گوتیشی: "هەست دەکەین پێشکەوتن لە پرۆسەی گفتوگۆکاندا هەیە".

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونی کردەوە کە لە سەر چەند ئاستێک گقتوگۆ لە گەڵ حکوومەتی عێراق بەردەوامە و چەندین بژاردەشمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خستووەتەڕوو بە شێوەیێک کە دەستوور بنەمای سەرەکی چارەسەرکردنی کێشەکان بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.