سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سهرهخۆشی له مهزههری خالقی دهكات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/18 لە پرسەنامەیێکدا سەرەخۆشی لە هونەرمەند مەزهەری خالقی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو رێسان-ی هاوژینیەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بەم شێوەیە:
بەڕێز مامۆستا مەزهەری خالقی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو رێسان-ی هاوژینتم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران