خبر 2019-09-18 03:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پاش کۆبوونەوەی وەزیری داراییی عێراق لەگەڵ هەردوو وەزیری دارایی و پلاندانانی هەرێم؛

وتەبێژی حكوومەتی هەرێم: لەهەوڵداین بگەینە چارەسەرێكی‌ گونجاو لەگەڵ بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە بۆ ئەوەی هەولێر و بەغدا بگەنە چارەسەرێكی هاوبەش لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.

کوردپرێس:

رۆژی سێشەممە 17ی ئەیلوولی 2019 فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراق لەگەڵ ئاوات جەناب وەزیری دارایی‌ و دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

دوای‌ كۆبوونەوەكە، جووتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا كەشێكی ئەرێنی هەبووە و هەمو هەوڵەكانیش بۆ ئەوەیە بگەنە چارەسەرێكی هاوبەشی گونجاو لەسەر پرسەكان.

له‌ باره‌ی پرسی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2020یش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ورده‌كاریی زۆر هه‌ن و گفتوگۆش له‌ باره‌ی ئه‌و ورده‌كارییه‌كانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن، لای خۆیانه‌وه‌ وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێم، تێبینییه‌كانیان گه‌یاندووه‌.

ناوبراو راشیگەیاند، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێكی هاوبەش لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا.

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەیاوەری فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی گەیشتنە هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.