خبر 2019-09-18 02:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بودجە و مادەی 140 تەوەری سەرەکیی دیداری نێوان سەرۆکی هەرێم و سەرکۆماری عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق کە بە سەردانێک لە هەولێرە، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.

کوردپرێس:

ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە 17ی ئەیلوولی 2019 بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەماى دەستوور کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانى کوردستان، جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى داراییی عێراق و ژمارەیێک لە بەرپرسانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەى بوون، گفتوگۆ لە بارەی پرسە گرنگەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمى کوردستان کرا، بەتایبەتی پرسەکانى بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق و ماددەى (140) و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆ و توندڕەوى.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە عێراق، کارى پێکەوەییان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، یەکدەنگى لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا کردەوە.

هەردوو لایەنی کۆبوونەوەکەش جەختیان لە گرنگیی پاراستنی یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە عێراق و هێزە عیراقییەکان و کارى پێکەوەییان و یەکدەنگى لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.