له سلێمانی باندێكی بازرگانی كردن به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌ستگیر كران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه ''باندێكیان ده‌ستگیر كردووه كه بازرگانییان به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه كردووه''.
کوردپرێس:
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد ''هێزه‌كانی پۆلیس توانیویانه باندێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه بازرگانیان به جه‌سته‌ی مرۆڤ كردووه''.
ناوبراو وتیشی ''بانده‌كه پێنج كه‌سن كه هه‌ر پێنجیان به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب و له‌باشووری عیراقه‌وه هاتووه و له‌سلێمانی بازرگانیان به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه كردووه و له‌ئێستادا ده‌ستگیر كراون و دانیان به تاوانه‌كانیان داهێناوه و دۆسییه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به سه‌ر 15 ده‌مانچه و 5 كڵاشنیكۆف و تاپڕێك بێ مۆڵه‌تدا گیراوه.
*لە ئاوێنە وەرگیراوە
بۆچوونی بەکارهێنەران