پارێزگاری نوێی هه‌ولێر سوێندی یاسایی خوارد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای زیاتر له 15 ساڵ هه‌ولێر پارێزگارێکی نوێ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و دواى ده‌رچوونى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دهستبهکاربوونیى، له ڕێوڕه‌سمێکدا فرسه‌ت سۆفی له به‌رده‌م سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سوێندى یاسایى خوارد و له شوێنی نه‌وزاد هادی ده‌ست به کار ده‌بێت.
کوردپرێس:
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی دووشه‌ممه 16-9-2019 فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری نوێی هه‌ولێر و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان چوونه‌ته لای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و فرسه‌ت سۆفی سوێندی یاسایی خواردووه و ده‌بێته چل و یه‌که‌مین پارێزگاری هه‌ولێر.
له ڕاگه‌یێندراوی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه: "نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییی ده‌ستبه‌کاربوونى له فرسه‌ت سۆفى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ کار و خزمه‌ته‌کانى نه‌وزاد هادى پارێزگارى پێشووى هه‌ولێر ده‌ربڕى".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران