بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی کۆ بوویەوە
کوردپرێس: لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئاراس شێخ جەنگی راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق ئامادە بوو، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی ھەماھەنگی و دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی کردەوە، لە پێناو چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، لەسەر بنەمای دەستوور و چەسپاندنی دادپەروەری.
بافڵ تاڵەبانی داواشی کرد لە گفتوگۆکاندا گیانی پێکەوەیی و لێبوردەیی زاڵ بکرێت، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و زیاتر خزمەت کردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عێراقییەکان، بە تایبەت لەئێستادا کە زەمینەی گفتوگۆی بنیادنەر رەخساوە.
بافڵ تاڵەبانی ئەم ھەنگاوەشی بە فاکتەری بەهێزترکردنی عێراق و ھەرێم وەسف کرد.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ئەم دیدراە ڕایگەیاندووە: ئامانج لە سەفەری بافڵ تاڵەبانی و شاندی یاوەری بۆ بەغدا هەوڵی حزبەکەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی ناوەندیی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لەبەرامبەردا پارتی دیموکرات نیگەرانیی خۆی بۆ ئەو دیدارە دەربڕیوە و بە هەوڵی تاکلایەنەی یەکێتی وەسفی کردووە بۆ وەرگرتنی پشکی پارێزگای سلێمانی لە بوودجەی گشتیی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران