نوێنەرێکی جەهەپە داوای ئازاد کردنی دەمیرتاش دەکات
بەشی تورکیا- نوێنەری ئیستامبۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا سەربە پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) لە پەیامێکدا حکوومەتی وڵاتەکەی دەکاتە بەردەنگ و داوای ئازاد کردنی دەمیرتاش دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهمەت بکارئۆغڵۆ نوێنەری جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا لە پەیامێکدا ئاماژە بە سێ ساڵ زیندانی بوونی دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان دەکات و دەڵێت: دەمیرتاش ئازاد بکەن. لە پەرلەمانی تورکیا کۆمیسیۆنێک دروست بکەن و پڕۆسەی ئاشتیی نێوان کورد-تورک دووبارە دەستپێبکەنەوە. دەرد و ئازاری دایکان تەنها بەم شێوە کۆتایی پێدێت.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت: هەڵبژاردنی ڕێگای "کوشتن تا دوا تیرۆریست" لەلایەن دەسەڵاتی تورکیاوە هەڵەیە. بۆ چارەسەر کردنی مەسەلەی کورد دەبێت هەموو ڕێگاکان ڕەچاو بکرێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران