دژ بە سیاسەتەکانی پەکەکە:
لە شارە کوردنشینەکانی تورکیا ڕێپێوانی «مەرگ بۆ تیرۆریزم و بەڵێ بۆ ئاشتی» بەڕێوە چوو
بەشی تورکیا- ڕێپێوانی «مەرگ بۆ تیرۆریزم و بەڵێ بۆ ئاشتی» بە ئامادە بوونی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و بەشداریی خەڵک لە شارە کوردنشینەکانی سیرت، بینگول، الازیع، ئاگری، تونجلی، شانلی ئورفا، وان، حەکاری، مووش، بیتلیس، باتمان و شەرناخ بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێپێوانەکەدا بەشداربووان بە دروشمی "تورک و کورد برای یەکن"، "شەهیدان نامرن، وڵات دابەش ناکرێت" و "مەرگ بۆ پەکەکە" پشتگیریی خۆیان لە سیاسەتەکانی حکوومەتی تورکیا نیشان دا.
بەشداربووانی ناڕازی هەروەها دژ بە سیاسەتەکانی پەکەکە لافیتەی "ئیدی بەسە"یان بەرز کردبووەوە بەواتای کۆتایی هێنان بە چالاکییە سەربازییەکانی پەکەکە دژ بە وڵاتەکەیان.
هەواڵی پێوەندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=78461
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران