وەزیری دەرەوەی تورکیا:
پاش دامەزراندنی ناوچەی ئارام، 2 ملیۆن پەنابەری سووری بۆ وڵاتەکەیان دەگەڕێندرێنەوە
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کرد و ڕایگەیاند: پاش دامەزراندنی ناوچەی ئارام، 2 ملیۆن پەنابەری سووری بۆ وڵاتەکەیان دەگەڕێندرێنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵۆ ڕایگەیاند ئەو 2 ملیۆن پەنابەرە سووریە کە لە تورکیا جێگیرن پاش دامەزراندنی ناوچەی ئارام ڕەوانەی وڵاتەکەی خۆیان دەکرێنەوە.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دا بە پڕۆسەی ئەندامێتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا و وتی: ئەگەر تورکیا ببێتە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا زیاترین نوێنەری لە پەرلەمانی ئەورووپا دەبێت. لە هەموو شوێنێک هەست بە بوونی تورکیا دەکرێت و هاوسەنگیی نێوان ئەڵمانیا و فەرەنسا تێکدەدرێت. لە پشت دەرکە بەسراوەکانەوە هەم ئەڵمانیا و هەم فەرەنسا ئەوەیان بە ئێمە وتووە کە نایانەوێت لەو دەسەڵاتەدا ئێمە بەشدار بین.
سەرچاوە: هەواڵدەریی هابر7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران