خبر 2019-09-14 12:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆردوومانەکانی تورکیا 60 ماڵ لە ناحیەی قەسرێ ئاوارە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە، نزیکەی 60 ماڵ لە سنووری ناحیەی قەسرێ-ی سەر بە پارێزگای هەولێر ئاوارە بوون.

کوردپرێس: شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە كوردستان24ی راگەیاندووە: "شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەكانی تورکیا بە چڕی پێگەکانی پەکەکە-یان لە سنووری ناحیەکەی قەسرێ بۆردوومان کردووە و بۆردوومانەکەش زیانی زۆری بە رێگاوبان و تۆڕەکانی کارەبا و رەزوباخی ھاووڵاتیان گەیاندووە".

بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ ئاشکراشی کرد: "بەهۆی بۆردوومانەکانی شەوی رابردوو نزیکەی 60 ماڵ لە گوندەكانی سنووری قەسرێ ئاوارە بوون".

ناوبراو روونیشی كردەوە: "نزیكەی 200 ماڵی سنووری ناحیەی قەسرێ بەھۆی بوردوومانەكان لەژێر مەترسیدان، بەڵام تائێستا تەنھا 60 ماڵ ناوچە مەترسیدارەكانیان جێھێشتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.