خبر 2019-09-09 05:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی و مامۆستا مەلا حەسەن ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان.

کوردپرێس: به‌ گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمیی بارزانی، لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی ناوەندیی پەیوەندییە نیشتیمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پێویستی هەماهەنگیی لایەنە كوردستانییەكان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان و خاڵە هاوبەشەكانی نێوانیان و بەدیهێنانی بەكڕیزیی نیشتیمانی كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر پێویستیی یەكوتاری و هەماهەنگیی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا هاوڕا بوون و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.