ئه‌ردۆغان بۆ ئەمەریکا: ناوچەی ئارام بە گەڕانی چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازی دروست ناكرێت
بەشی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا، له‌باره‌ی دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌ڵێت "ئێمه کاتێک ئامانجمان ئه‌وه‌یه که لانه‌ی تیرۆر له ناوچه‌که‌دا به ته‌واوی له‌ناوببه‌ین، ئه‌وان خه‌ریکی ئه‌وه‌ن که ئێمه هه‌مان زه‌مین له‌گه‌ڵ رێکخراوانی تیرۆریستی ئیداره بکه‌ن".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداری له رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه پڕۆژه‌یێک له گۆڕه‌پانی 15ی ته‌مووزی شاری ماڵاتیا کرد و وتارێکی پێشکه‌ش کرد و وتی: "ئه‌گه‌ر تا پێش کۆتایی مانگی ئه‌یلول له رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌گه‌ڵ سه‌ربازانمان به‌شێوه‌یێکی کرداریی ده‌ستمان به دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام نه‌کردبێت ئه‌وا ئیتر هیچ چاره‌سه‌رێکی دیکه نییه به‌ده‌ر له گرتنه‌به‌ری رێگای خۆمان".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا وتیشی "ئه‌م کاره به فڕینی 3 تا 5 هێلیکۆپته‌ر و گه‌ڕانی 5 تا 10 ئۆتۆمبێل و هه‌بوونی چه‌ند سه‌د سه‌ربازێک له ناوچه‌که‌دا نابێت. پێویسته به‌شێوه‌یێکی کرداریی ئارامی له شاره‌کان و گونده‌واره‌کان ده‌سته‌به‌ربکه‌ین بۆ نیشته‌جێ کردنی یه‌ک ملیۆن که‌س".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران