4 هه‌زار کرێکارى بیانى له سلێمانى به بێ مۆڵه‌ت کار ده‌که‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى داکۆکی کردن له مافى کرێکارانى بیانی له هه‌رێمی کوردستان ئاشکراى کرد: ژماره‌یێکى زۆرى کرێکارى بیانى به ڕێگه‌ى نایاسایى دێنه هه‌رێمى کوردستان و کار ده‌که‌ن تا ڕاده‌یێک ته‌نها له پارێزگاى سلێمانى نزیکه‌ى 4 هه‌زار کرێکارى بیانى به بێ مۆڵه‌ت کار ده‌که‌ن.
کوردپرێس:
محه‌مه‌د هه‌ژار سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى داکۆکى کردن له مافى کرێکارانى بیانی له هه‌رێمی کوردستان گوتی: "کرێکارێکى زۆر به ڕێگه‌ى نایاسایى دێنه سلێمانى و کار ده‌که‌ن و ئه‌و ڕێژه‌یه هێنده‌ى ئه‌وه‌یه که مۆڵه‌تى کارکردنیان له لاى ڕێکخراوه‌که‌ى ئێمه هه‌یه واته نزیک ده‌بێته‌وه له 4 هه‌زار کرێکار که به نایاسایى کار ده‌که‌ن".
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له پارێزگاى سلێمانى ته‌نها 4 هه‌زار کرێکارى بیانى مۆڵه‌تى کارکردنیان پێدراوه، نزیکه‌ى 4 هه‌زارى دیکه‌یان به بێ مۆڵه‌ت کار ده‌که‌ن و له‌مساڵیشدا 35 کرێکار به‌هۆى ئه‌وه‌ى به بێ مۆڵه‌ت هاتوونه‌ته ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان گه‌رێندراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌کانى خۆیان.
سه‌رچاوه: هاوڵاتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران