بۆردومان‌کردنی بناری قه‌ندیل له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی تورکیاوه به‌رده‌وامه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بۆردومان‌کردنی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی هه‌رێم و له‌ناوچوونی پۆش و پاوانی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیاوه درێژه‌ی هه‌یه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ دووپات ده‌کرێته‌وه.
کوردپرێس:
ڕۆژی هه‌ینی 6ی ئه‌یلوولی 2019 فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا گوندی قه‌لاتوکانی سه‌ر به شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر له شارۆچکه‌ی پشده‌ریان بۆردومان کرد.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که بۆردومانه‌کان هیچ زیانی گیانی نه‌بووه به‌ڵام ڕووبه‌رێکی زۆر پۆش و پاوان و باخی هاووڵاتییان سووتاوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژ نیوز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران