عه‌بدولمه‌هدی و بن سه‌لمان ته‌ئکید له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی نه‌وت ده‌که‌نه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن جێنشینی شاهانه‌ی سعوودیه‌وه پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی پێوه کرا و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی هه‌ر دوو وڵات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی نه‌وت کرده‌وه.
کوردپرێس:
محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێشنشینی شاهانه‌ی سعوودیه په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام دا.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگی و هه‌وڵه‌كانی هه‌ر دوو وڵات و وڵاتانی‌تری ڕێكخراوی ئۆپیک و ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌یان تاوتوێ كردووه به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی بازاڕه‌كانی نه‌وت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی سعوودیه (واس)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران