خبر 2019-09-05 20:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامی سەركردایەتیی پارتی: پارتی داوای پێكهێنانی ئەنجومەنی سیاسی نەكردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارەی ئەنجومەنێكی سیاسی بۆ پارتە سیاسییەكان دەڵێت "پارتی داوای پێكهێنانی ئەنجومەنێكی لەو شێوەیەی نەكردووە".

کوردپرێس: عەلی عەونی بەماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی راگەیاندووە: "لە هەندێ سایت و پەیجی سۆشیال میدیادا هەواڵێک بڵاو كراوەتەوە كە گوایە پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە ئەنجومەنێكی سیاسی بۆ حزبە سیاسییەكان دابمەزرێنێت، بەڵام ژمارەیێک وڵات رێگرییان لەو هەوڵە كردووە، سەرتاپای ئەو هەواڵە هیچ راستییێكی تێدا نییە و چەواشەكارییێكی بێبنەمایە.

نابراو دەیشڵێت: مەسعوود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان نە داوای پێكهێنانی ئەنجومەنێكی لەو شێوەیان نەكردووە و نە بەپێویستیشی دەزانین.

ئەندامەكەی سەركردایەتیی پارتی ئەوەش دەڵێت: هەر بابەتێک پەیوەندیی بە ناوخۆی كوردستانەوە هەبێت، پارتی خاوەنی ڕا و بڕیاری خۆیەتی و نە پێشتر و نە ئێستا و نە لە داهاتووشدا "ویسایە"ی هیچ لایێک قەبووڵ ناكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.