خبر 2019-09-05 19:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خانووی هاووڵاتییێک لە هەرێمی کوردستان بەر تۆپخانەی تورکیا کەوت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندێ بێدوهێ-یان لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری شارەدێی کانی ماسی سەربە دهۆک تۆپباران کرد.

کوردپرێس: بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان کە بە ڕۆژنیوز دراون، لە تۆپبارانەکەدا تۆپێک بە خانوی هاولاتییێک کەوتووە و زیانی زۆری مادیی پێگەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ڕابردووشدا چەندین جار ماڵ و ڕەزووباخی هاووڵاتیانی ئەو سنوورە بووەتە ئامانجی هێرشەکانی سوپای تورکیا.

جێگای ئاماژەیە، بۆردوومان و هێرشەکانی تورکیا، لە هەرێمی کوردستان بووەتەهۆی کوژرانی چەندین کەس و هەروەها زیانێکی زۆریان بە ژینگە و سروشتی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.