خبر 2019-09-05 21:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

موقتەدا سەدر پەیامێكی هۆشداری ئاراستەی حكوومەتی عێراق دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی رەوتی سەدر هۆشداری دەداتە حكوومەتی عێراق و داوا دەكات رێوشوێنی توند بگرێتەبەر و دەڵێت حكوومەت لە دەوڵەتی یاساوە بەرەو پاشاگەردانی دەڕوات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە: "الوداع یا موطنی - ماڵئاوا ئه‌ی نیشتمانم".

سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاندووە "ئەو پەیامەی بۆ كۆتایی هاتنی حكوومەتی عێراق و گۆڕینی حكوومەت لە دەوڵەتی یاساوە بۆ دەوڵەتی پاشاگەردانی راگەیاندووە".

موقتەدا سەدر لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا هۆشداری داوەتە حكوومەتی عێراق و دەڵێت ئەگەر رێوشێونی توند نەگرێتە بەر ئەو من بێبەری بوونی خۆم رادەگەیەنم.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.