داوا ده‌كرێت به‌رهه‌م ساڵح له پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق دوور بخرێته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عێراق داوا ده‌كات به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمارى عێراق له پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه، چوونكه بەوتەی ئەو ده‌ستوورى پێشێل كردووه.
کازم سه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا داوا ده‌كات سه‌رۆک كۆمار به‌هۆى پێشێل كردنى ماده‌ى 61، بڕگه‌ی شه‌شه‌م، كه تایبه‌ته به شكاندنى سوێند و پێشێل كردنى ده‌ستوور، له پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه، هه‌روه‌ها ماده‌كانى 23/16/14ى ده‌ستووری پێشێل كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بانگه‌واز بۆ داواكارى گشتى ده‌كات رۆڵ خۆى ببینێت و لێپرسینه‌وه له پێشێلكاران بكات.
پێشتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمارى به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، كه یاساى پێشێل كردووه و بههاوكارىی ئه‌ندامانى فه‌وجى سه‌رۆكایه‌تى زهوییێكى كشتو‌كاڵى له نزیک ماڵه‌كه‌ى له جادریه‌ى به‌غدا تێكداوه و خراپى كردووه.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران