سه‌رکرده‌یێکى داعش له دوزخورماتوو ده‌ستگیر کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێراى سه‌ر به سوپاى عێراق ده‌ستگیرکردنى سه‌رکرده‌یێکى دیارى داعشى له دوزخورماتوو راگه‌یاند.
کوردپرێس:
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکى فه‌رمانده‌ییی وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێراى سه‌ر به سوپاى عێراق، له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیاریی هه‌واڵگرى، له ئۆپراسیۆنێکدا سه‌رکرده‌یێکی داعش لە دوز خورماتوو ده‌ستگیر کراوه.
ماوه‌یێکه جموجۆڵى چه‌کدارانى داعش له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌ناویاندا سنوورى دوزخورماتوو زیادی کردووه‌و سوپاى عێراقیش چه‌ند ئۆپراسیۆنێکى ئه‌نجام داوه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران