فڕۆکەکانی تورکیا دیسان خاکی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی برادۆست-یان کردەوە.
کوردپرێس:
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند شەوی سێشەمە 3ی ئەیلوولی 2019 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی چیادێڵ و خواکورک و خەلیفان چیای کەوەرتە-یان کرد.
زانیاریی زیاتر لە بارەی زیانەکانی ئەو تۆپبارانەی فڕۆکەکانی تورکیاوە ئاشکرا نەکراوە.
ناوچەی برادۆست-ی سەر بە پارێزگای هەولێر بە بەردەوامی دەبێتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و بەدەیان کەس لە خەڵکی ئەو ناوچەیە بوونەتە قوربانی و سروشتی ناوچەکەش زیانی قورسی بەرکەوتووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران