سه‌لامه‌تترین شاره‌كانی جیهان بناسه
کوردپرێس:
گۆڤاری ئێکۆنۆمیستی به‌ریتانی پشتی به ڕاپۆرتێكی "یه‌كه‌می هه‌واڵگریی ئابووری" به‌ستووه و تێیدا تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن له پله‌ی یه‌كه‌م سه‌لامه‌تترین شاری جیهاندایه و دوای ئه‌ویش سه‌نگاپووره پله‌ی دووه‌می گرتووه و له پله‌ی سێیه‌میشدا شاری "ئوساكا"ی ژاپۆنی دێت.
لێكۆڵه‌ران هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه كه سه‌لامه‌تترین شاره‌كانی جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای توانای شاره‌كان بۆ به‌رگه‌گرتنی كاره‌ساته‌كان و ده‌ربازبوون لێیان دیاری كراون و هه‌ڵسه‌نگانی سه‌لامه‌تی شاره‌كان چوار پێوه‌ری له‌خۆ گرتووه كه بریتین له: ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی، ژێرخانی ئابووری، ئاسایشی ته‌ندروستی و ئاسایشی تاكه‌كه‌سی.
ناوچه‌كانی ئاسیا و زه‌ریاری "هێمن" هه‌ژموونیان به سه‌ر 10 پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا كردووه به شێوه‌یێک كه سیدنی ئوسترالیا له پله‌ی پێنجه‌مدا دێت و سیئۆلی كۆریای باشوور به پله‌ی هه‌شته‌م و "مێڵبۆرن"ی ئوسترالیاش به پله‌ی ده‌یه‌م دێت.
له ده پله‌ی یه‌كه‌مدا دوو شاری ئه‌ورووپی و دوانی ئه‌مریكای باكووری تێدان؛ ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندا له پله‌ی چواره‌مدایه و كۆپنهاگنی دانماركیش له‌گه‌ڵ سیۆل پله‌ی هه‌شته‌می بردووه. تۆرینتۆی كه‌نه‌دا له پله‌ی شه‌شه‌مدایه و واشنتۆنیش له پله‌ی حه‌وته‌مدایه.
لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن که سه‌لامه‌تترین شاره‌كان ئاستێكی به‌رزیان له توانای گه‌یشتن به چاودێریی ته‌ندروستی كوالێتی به‌رز و دابین كردنی تیمی تایبه‌ت بۆ ئاسایشی ئه‌لكترۆنی و دابین كردنی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه و پلانی باش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران