عه‌مار حه‌كیم: ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر پێکده‌هێنین/ عێراق کۆگای چه‌کی هیچ لایه‌نێک نییه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 30ی ئابی 2019 عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌تی حیکمه له لێدوانێكدا له مه‌یدانى خه‌لانیی شارى به‌غدا له به‌رده‌م ژماره‌یێكى زۆر خه‌ڵكدا وتى: "عێراق كۆگاى هیچ چه‌كێک نییه عێراقى نه‌بێت هه‌روه‌ها ئاسمانه‌كه‌ى مه‌یدانى هیچ دهستدرێژییێكى ده‌ره‌كى نییه، زۆر له مه‌رامه‌كانى ده‌ستدرێژیكاران زیره‌كتره ئیسرائیل بێت یان هه‌ر لایهنێكىتر و هان نادرێت و ناخڵهتێندرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حسابى خۆى شه‌ڕى به وه‌كاله‌ت بكات."
ناوبراو سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ئه‌مدواییه بۆ سه‌ر کۆگای چه‌کی حه‌شدی شه‌عبی له ژماره‌یێک له پارێزگاکانی عێراق وتیشى: مه‌ترسیدارترین شت تووشى حه‌شدى شه‌عبى بێت ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ى یاسا ده‌رچێت و به‌ئامانجگرتنى ئه‌و هێزه به‌ئامانجگرتنى سه‌روه‌ریى عێراقه و رێگه به‌وه ناده‌ین.
سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه‌كانیان له حكوومه‌تى عیراق و هه‌ڵوێستیان وتى: "له كاتێكدا كه ڕه‌خنه‌كانمان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت تۆمار ده‌كه‌ین به‌یه‌كه‌وه له‌پێناو دهوڵهتهكهماندا ده‌وه‌ستین، ئێمه ئۆپۆزسیۆنى حكوومه‌تین نه‌ک ده‌وڵه‌ت و داواش له كوتله سیاسییه‌كان ده‌که‌ین ڕێگه به خاوه‌ن وتاره تاییفیهكان نه‌ده‌ن یه‌كگرتووییان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و ڕێگه نه‌ده‌ن به بێ لێپرسینه‌وه ده‌ربازیان بێت".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران