خبر 2019-08-29 07:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەزای تەمەلی: دەسەڵات لە لابردنی شارەوانە کوردەکاندا بە ئامەد و ماردین و وان-ەوە ناوەستێت

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند؛ لابردنی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان نایاسایی بە مەبەستی تاڵان کردنی سەرچاوەکانی داهاتى ئەو شارانە کراوە و دەسەڵات لە لابردنی شارەوانە کوردەکاندا بەدیاربەکر و ماردین و وانەوە ناوەستێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەزایی تەمەلی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە لێدوانێکدا رایگەیاند؛ بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان دژی لابردنی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی ئامەد و مێردین و وان لە کوردستانی تورکیا چوونکە حکوومەت بەمانەوە ناوەستێت و بڕیارەکەی دیکەی شارە کوردنشینەکانیش دەگرێتەوە.

تەمەلی دەڵێت: "دانانی قەیوم لە شارە کوردنشینەکان بەتاڵ کردنەوەی سندووقەکانی دەنگدان و سەپاندنی دەسەڵاتی ناشەرعییە و ئەمەش کارەساتی گەورەی لە تورکیا لێدەکەوێتەوە و کاردانەوەکانمان دژی ئەو بڕیارە تەنها لە کوردستان نابێت و چالاکی و ناڕەزایەتییەکەمان لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ و هەموو شارەکانی تورکیا بەردەوام دەبێت".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا تەمەلی رایگەیاند: پێشتر ئەو قەیومانەی لە دژی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی ناوچە کوردنشینەکان دانرابوون، هۆکاری دزی و تاڵانیی سەرچاوەکانی ئەم ناوچانە بوون بۆیە هەدەپە ناچار نییە ئەو بڕیارە و هۆکاری تاڵانییەکان قبووڵ بکات.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.