کۆنفڕانسێکی تایبه‌ت به تاوتوێکردنی قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی هه‌رێم له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 28ی ئابی 2018 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی قه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسی تایبه‌تی به تاوتوێ كردنی قه‌رزه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه برد و له‌وباره‌یه‌وه ئه‌رخه‌وان حه‌مه‌كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی قه‌رزه‌كانی هه‌رێمی کوردستان وتی: سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕاده‌ی قه‌رزه‌كانیان دیاری كردووه و له ئێستادا میكانیزمی سیسته‌می قه‌رز له كوردستان داده‌ڕێژێن.
ناوبراو زیادی کرد: "حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ تاوتوێی قه‌رزه‌كانی و میكانیزمی ئه‌و سیسته‌مه‌ی چۆن بتوانین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین له‌لایه‌ن ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هاوكاری ده‌كرێت و له ئێستاشدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕاده‌ی ئه‌و قه‌رزه‌یان بۆ ناردووین كه له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه".
ئه‌رخه‌وان حه‌مه‌كه‌ریم وتیشی "به پشتبه‌ستن به یاسای ساڵی 2015ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی قه‌رزه‌كان له ساڵی 2017 دامه‌زراوه و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و كاری كۆكردنه‌وه‌ی داتایه له‌باره‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی حكوومه‌ت له‌سه‌ریه‌تی یان هه‌یه‌تی لای هاووڵاتییان و كۆمپانیاكان و سێكته‌ره جیاوازه‌كان".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران