په‌رله‌مانتارێكی یه‌کێتی: نه‌وت کێشه‌ی سه‌ره‌کیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌وت به هۆکاری سه‌ره‌کیی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌زانێت و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌غدا به داواكارییه‌كه‌ی هه‌رێم بۆ ڕاده‌ستكردنی داهات له بری نه‌وت ڕازی بێت، كێشه‌كان به كۆتا ده‌گه‌ن".
کوردپرێس:
كورده‌ی هاشم جیهاز ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به SNNی ڕاگه‌یاند: "ڕاده‌ستكردن و شێوازی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم په‌یوه‌سته به ڕێکكه‌وتنی وه‌فدی هه‌رێم و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری بكرێت".
ناوبراو زیادی کرد: "گرنگه هه‌ردوولا پابه‌ندی ده‌ستوور و یاسای بودجه بن، ئه‌گه‌ر پاره بنێرن یاخود نه‌وته‌كه ڕاده‌ست بكرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختیشی كرده‌وه: "ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌و داواكارییه‌ی هه‌رێم بۆ ڕاده‌ستكردنی داهاتی فرۆشراوی نه‌وت ڕازی بێت كێشه‌كان به كۆتا ده‌گه‌ن و گرفتێک له‌وباره‌یه‌وه نامێنێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران