خولی فێرکاریی زمانی کوردی له شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (جه‌هه‌په) له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به خولی فێرکاریی زمانی کوردی له شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ کردووه و گوتوویه‌تی: بێگومان مه‌سه‌له‌ی خوێندن به زمانی دایکی چاره ده‌که‌ین.
قلیچدارئۆغڵۆ زیادی کرد: خوێندن به زمانی دایکی مافی سروشتیی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگایه و له شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵدا خولی فێرکاریی زمانی کوردی ده‌که‌ینه‌وه جگه له‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وانی هه‌له‌که ده‌ڕه‌خسێنین بۆ پێدانی خزمه‌تگوزاری به‌و به‌ساڵاچووانه‌ی که جگه له زمانی کوردی هیچ زمانێکی‌تر نازانن.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: له تورکیا مه‌سه‌له‌یێک هه‌یه به ناوی مه‌سه‌له‌ی کورده‌کان. ناونیشانی شوێنی چاره‌کردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ته‌نها په‌رله‌مانی تورکیایه و جگه له په‌رله‌مان له هیچ شوێنێکی دیکه مه‌سه‌له‌ی کورد چاره نابێت. بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان مه‌سه‌له‌یێک حه‌ل بکرێت پێویستمان به ده‌ستوورێکی دیموکراسییانه هه‌یه. ده‌ستوورێکی پاکتاوکراو له کووده‌تا مه‌رجی سه‌ره‌کی ده‌بێت. زمانی کوردی خاوه‌ن ئه‌ده‌ب و وێژه‌یێکی شکۆمه‌نده. ئه‌م زمانه زمانێکی نوێ نییه به‌ڵکوو خاوه‌ن مێژووه. به چیرۆک و فوڵکلور و ئاوازه‌کانی خۆی کلتوورێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی خولقاندووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران