گواستنەوەی وەجبەی دووهەمی سستمی S-400 بۆ تورکیا دەستی پێکرد
کوردپرێس:
ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی تورکیا لە زاری وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند، گواستنەوەی بەشی دووەمی سیستمی بەرگریی مووشەکی S-400 بۆ تورکیا دەستی پێکردووە و یەکەم فڕۆکە لە میورتەد نیشتووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراویکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەوە بەبیرھێنراوەتەوە کە رێککەوتنی دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی مووشەکی S-400، بۆ وەڵامدانەوەی پێویستی تورکیا لە بەرگریی ئاسمانیدا لە رێککەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٧ واژوو کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا گواستنەوەی بەشی یەکەمی سیستەمەکە لە ١٢-٢٥ی تەمووز کۆتایی پێ ھاتبوو.
بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا راشیگەیاندووە "گواستنەوەی بەشی دووەمی سیستمی بەرگریی مووشەکی S-400 بۆ تورکیا دەستی پێکردووە و یەکەم فڕۆکە لە بنکەی میورتەد نیشتووەتەوە. گواستنەوەی ئەو کەلوپەلانە نزیکەی یەک مانگ دەخایەنێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران