خبر 2019-08-27 10:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە تەبقا تەقیەوە، کوژرا و بریندار هەیە

بەشی سووریا- بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوەندی شاری تەبقا کەسێک کوژرا و 9 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە وەدەست گەیشتوون باس لەوە دەکەن بۆمبەکە لە ئۆتۆمبێلێکدا چێندراوە و بە هاووڵاتییانی سڤیلدا تەقیوەتەوە.

تیرۆریستتەکان ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەیان لە نزیکیی مەیدانی کەنیسە لە شەقامی فەلەستنی ناوەندی تەبقا کە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی پاراستنی گەلدایە پارک کردبوو و لە کاتی هاتوچۆی هاووڵاتییاندا بۆمبەکەیان تەقاندەوە کە هەموو کوژراو و بریندارەکان خەڵکی سڤیل بوون.

هێزەکانی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی تەبقا بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووە و توانیویان بۆمبێکی دیکە لە هەمان شێوە پووچەڵ بکەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.